بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا لە والێستریت ژۆرناڵ نووسی کە ناڕەزایەتیە ئاشتیخوازانەکانی خەڵکی ئێران دوای چەند ڕۆژ بە هاتنی تیرۆریستە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بەرەو ئاژاوە ڕۆییشت و داخستنی ئینترنت بۆ کۆنترۆڵ کردنی زەرووری بوو و ئێستا ژیانی ئاسایی و پێوەندیەکانیش وردە وردە خەریکە دەگەڕێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە دەستێوەردانی ترامپ لە کاروباری ناوخۆیی ئێران نووسی: هەڕەشەی ترامپ لە تاران بە ئامانجی کێشانی ئەمریکا بۆ شەڕێکی دیکە بە قازانجی ئیسرائیل بووە هۆی خوێنڕشتنێکی زۆر و ئاماژەی پەمپێئۆ سەبارەت بە دزەی مۆساد نموونەیەک لە ئەو ڕەوتە بوو.
ناوبراو زیادی کرد: تاران بەردەوام یەکمایەتی ئاشتی بووە و بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە ئامادە بووە و هەوڵە دوژمنانەکانی ئەمریکا لە گەمارۆوە هەتا هێرشی سەربازی شکستی هێناوە.
Your Comment